کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی نەورۆزیی تایبەت بۆ منداڵان لە بۆکان

12:22 - 23 رەشەمه 2724

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمکی تایبەت بۆ پێشوازیی منداڵانی کورد لە نەورۆزی کوردەواری لەلایەن "ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان"ی بۆکان و لە ساڵۆنی مەستوورە کوردستانیی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕسمەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکانی نێو شاری بۆکان، بەتایبەت کەسایەتییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکان و چالاکانی بواری منداڵان بەڕێوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا وێڕای پێدانی هەندێ زانیاریی پێشوەختە سەبارەت بە پاراستنی ژینگەی کوردستان لە کاتی پشوو و سەیرانە نەورۆزییەکاندا، منداڵانی بەشداربوو بە وتنەوەی سروود و گۆرانی ڕێوڕەسمەکەیان زیاتر ڕازاندنەوە.