کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری مەڵکشای ئیلام پێشوازیی لە نەورۆز کرد

12:51 - 24 رەشەمه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، جێژنی پێشوازی لە نەورۆز لە شاری مەڵکشای پارێزگای ئیلام بەڕێوە چوو.

زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری پارێزگای ئیلامەوە بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمەدا کردبوو و بەپێی زانیارییەکان ئینتیرنێتی شوێنەکە پچرابوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەورۆزی کوردەواری بە هاوڕێیەتی ژنان و پیاوان کە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و جوان خوێندرایەوە دەستی پێ کرد.

لە نیوەی جێژنەکەدا ١٢ کچی لاو، ئاگری نەورۆزیان هەڵ کرد و لاوان بە تەقەی هەوایی شادی و خۆشی خۆیان دەربڕی.

ژنان و پیاوان بە هەڵپەڕکێی کوردەواری ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە و ڕێوڕەسمەکە بە خۆشی بەڕێوە چوو.

بۆ پاراستنی ڕێوڕەسمەکە، ٣٠٠ لاوی مەڵکشای وەکوو چاوەدێر، ڕێوڕەسمەکەیان کۆنتڕۆڵ دەکرد.