
له ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدکرانی هه‌زاران که‌سی بێ‌تاوان له‌لایه‌ن ڕێژیمی سه‌دام حوسێنه‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزیی "ژیانی سه‌وز"ی سه‌قز، به چاندنی سه‌دان نه‌مام یادی ئه‌و کاره‌ساته‌یان به‌رز ڕاگرت.
ئه‌نجومه‌نی ژیانی سه‌وزی سه‌قز له دووتوێی بانگه‌وازێکدا داوایان له خه‌ڵکی ئه‌و شاره کرد که ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه له‌و هه‌وڵه ژینگه‌یی و نیشتمانییه‌دا به‌شداری بکه‌ن و ئەم داواکارییە له‌لایه‌ن خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ر و ژینگه‌دۆستی سه‌قزه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ کرا.
له‌و چالاکییه ژینگه‌ییه‌دا هه‌موو چین و توێژێک له‌وانه‌ش چالاکانی ژینگه‌یی، مه‌ده‌نی، ژنان و منداڵان به‌شدارییان کردووه و نەمامی به‌ڕوو و گۆیژیان له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره چاندووه.
ئه‌و چالاکییه له کاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆوه هه‌تا کاتژمێر ٥ی ئێواره درێژه‌ی کێشاوه.
له نێوان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و چالاکییه‌دا چه‌ندین پارچه شێعری حیماسی خوێندراوه‌ته‌وه و چه‌ند که‌سێک له به‌ڕێوه‌برانی ئه‌و چالاکییه له سه‌ر بابه‌ته ژینگه‌ییه‌کان و به‌رپرسایه‌تیی تاک و به کۆمه‌ڵ له به‌رامبه‌ر پاراستنی ژینگه و هاوکاری و به‌شداریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنی ژینگه قسه کراوه.
شاری هه‌ڵه‌بجه دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی باشووری کوردستان و یه‌کێک له شاره‌کانی ھەرێمی کوردستانە، ئەم شارە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی کوردستان، دوایین پارێزگای ھەرێمی کوردستانە و لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کرا بە پارێزگا، دواجار حکوومەتی عێراق دانی بە پارێزگابوونیدا نا.
لەلایەن ڕێژێمی به‌عسی عێراقی داگیرکەرەوە، لە ھێرشێکی دڕندانەدا کە بە کارەساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ناسراوە لە ڕۆژی ١٦ی مارسی ١٩٨٨دا، بە چەکی کیمیایی ئەم شارە کیمیاباران کرا، زیاتر لە پێنج ھەزار ژن و منداڵ و خەڵکی بێ‌تاوان شەھید کرا و بە دەیان ھەزار ھاووڵاتیی بریندار بوون و هه‌روه‌ها به هه‌زاران که‌سیش ئاوارە بوون. تا ئێستاش شوێنەواری ئەو چەکە بەسەر خەڵکی ناوچەکە و دانیشتووانییەوە ماوەته‌وه، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، خەڵکی ناوچەکە گەڕاونەتەوە شارەکە، لەم ساڵانەی دواییشدا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، بە فەرمی بە شاری شەھیدان ناسێندرا.
ساڵانه له زۆربه‌ی شار و ناوچه‌که‌کانی کوردستان و له شوێنه جۆراوجۆره‌کانه‌وه یادی ئه‌و کاره‌ساته دژه‌مرۆییه به‌رز ڕاده‌گیردرێت و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆیان دووپات ده‌که‌نه‌وه.