
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند؛ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر سووریه، ڕێبه‌ری گرووپی "حوڕاسه‌دینـ"ـی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان کوشتووه.
سێنتکام ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر باکووری ڕۆژاوای سووریه، کوژرانی محه‌ممه‌د یووسف ز‌یا ڕێبه‌ری گرووپی "حوڕاسه‌دینـ"ـی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌روه‌ها سێنتکام، حه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌واڵی کوژرانی "وه‌سیم ته‌حسین به‌یره‌قدار" یه‌کێک له ڕێبه‌رانی باڵا و به‌رپرسی عه‌مه‌ڵیاتی ماڵیی ئه‌و گرووپه تێرۆریستییه‌ی له هێرشی ئاسمانیی ٢١ی فێڤرییه‌دا بڵاو کرده‌وه.
گرووپی "حوڕڕاسه‌دین" له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨‌دا له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه له سووریه دامه‌زرا و ساڵی ٢٠١٩دا ئه‌مریکا وه‌کوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی ناساندی.
ئه‌و گرووپه له مانگی ڕابردوودا به ئاماژه‌دان به دۆخی نوێی سووریه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سێنتکام له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێکسدا نووسیویه‌تی: "ئه‌و هێرشه ئاسمانییه به‌شێک له ده‌روه‌ستبوونی به‌رده‌وامیی سێنتکام و هاوپشکه‌کانی له ناوچه‌که‌یه له ڕاستای ڕێگریی له هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کان بۆ پیلاندانان، سازماندان و به‌ڕێوه‌بردنی هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی، سه‌ربازانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ته‌واوی ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها مایکێڵ کۆریلا، فه‌رمانده‌ی سێنتکام له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: "هه‌روا که له ڕابردوودا ڕامانگه‌یاندووه، ئێمه له گه‌ڕان به دوای تێرۆریستان به مه‌به‌ستی به‌رگری له وڵاته‌که‌مان و هاوپشکه‌کا‌نمان به‌رده‌وامین".
ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا پێشتریش چه‌ند که‌س له ڕێبه‌رانی باڵای ئه‌و گرووپه وه‌کوو مه‌روان به‌سام عه‌بدولڕه‌ئووف و ئه‌بووعه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌له‌کی و چه‌ند به‌رپرسێکی دیکه‌ی کردبووه ئامانج و له‌نێوی بردوون.