
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ئەم جێژنە ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕەکان لە ئاستی ئێران و ناوچەکە و جیهان بەڕەو گۆڕانکارییەکی قووڵ دەڕۆن کە دەکرێ وەک قۆناغێکی ترس و هیوا چاوی لێ بکرێت.
لەو پەیامەدا هاتووە: ساڵی ڕابردوو واته ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی به‌رانبه‌ر بە ١٤٠٣ی هه‌تاوی بۆ گه‌لی کورد، ئێران، ناوچه و جیهان ساڵێک بوو پر له به‌سه‌رهات و ئاڵوگۆڕ، که به‌خێرایی تێپه‌ر بوون. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له سه‌ر خه‌ڵکی ئێران و گه‌لی کورد کاریگه‌رییان بووه و ده‌بێت.
لەو پەیامەدا باس لەوە کراوە کە ڕووخانی ڕێژیمی ئه‌سه‌د له سووریە بارودۆخی کورده‌کانی ڕۆژاوای بردووەته قۆناغێکی تر و ترس و هیوای بۆ جێگیرکردنی یاسایی و فه‌رمیی کیانێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دووفاکتۆیه‌ی که هه‌یانه بۆ درووست کردوون.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە به لاوازبوونی به‌ره‌ی مقاومه‌ت، ڕووخانی ئه‌سه‌د و به تایبه‌ت هاتنه‌وی ترامپ، باری ناله‌باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ئێران، چووەته قۆناغێکی تازه و ڕۆژ به ڕۆژ گوشاره ئابورییه‌کان توندتر ده‌بنه‌وه. ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بێ‌کاری و هه‌ژاری زیاتر بووه و ئاستی ناڕازی بوون گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
هه‌موو ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆیی و ده‌ره‌کییانه، ده‌سه‌ڵاتی له نێوان دوو بژارده‌ی دانوستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی نیزامی له گه‌ڵ ئیسرائیل و ڕۆژاوا و به تایبه‌ت ئه‌مریکا دسته‌وەستان کردووه.
بەرەی یەکگرتووی کورد لە پێوەندی لەگەڵ ئەگەری دانوستان و دیالۆگ له نێوان ده‌سه‌ڵاتی تورکیە به سه‌رۆکایه‌تی AKP و ئۆردۆغان و گه‌لی کورد و به تایبه‌ت PKK و عه‌بدوڵڵا ئۆجالان باسی لەوە کردووە کە ئەم پرسە چووه‌تە قۆناغێکی تازه و باس و خواستی زۆری له ئاست ناوچه و جیهان دروست کردووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرسه به گشتی ڕووبه‌ڕووی تێڕوانینێکی پۆزەتیڤ بووه‌ته‌وه و هۆمێدی چاره‌سه‌ری پرسی کوردی له‌و وڵاته‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام، به‌پێی ئه‌زموونه پێشووه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تورکیە، ترس و دڵه‌ڕاوکێی دووپاتبوونه‌وه‌ی شکست و شه‌ڕی دووباره‌ی له نێو گه‌لی کورددا دروست کردووه.
لە کۆیاییدا ئەو پەیامەدا هاتووە، به‌ره‌ی یه‌کگرتوی کورد به باوه‌ڕ به ئاشتی و به وردبینی له هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه و هه‌موو ئه‌و ترس و هومێدانه، نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی تازه پیرۆز ده‌کات. هیوای خۆشی ده‌سته‌به‌ربوونی مافی گه‌لان و له ناویاندا گه‌لی کورد به ئاوات ده‌خوازێت.