
ده‌یان چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی وێڕای مه‌حکوومکردنی سزای له‌سێداره‌دانی وریشه مورادی، به‌ندکراوی سیاسی، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕی.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، ٢٤٧ چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویان کرده‌وه که له دوای ساڵ و نیوێک له ده‌سبه‌سه‌رکرانی وریشه مورادی، ئێستا ئه‌و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌داندایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌م زووانە ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ڕێژیمه‌وه جیبه‌جێ بکرێت.
واژۆکه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی وریشه مورادی بۆ ماوه‌ی ٥ مانگه له ژووری تاکه‌که‌سیدا له‌ژێر گوشاری ده‌روونی و جەستەیی و ڕێگه به به‌رگریی له خۆی و دیاریکردنی پارێزه‌ری نییه و له‌لایه‌ن به‌ناو دادوه‌ر ئه‌بولقاسم سه‌ڵواتییه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌وه چالاکانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان واژۆ کردووه پەرژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که وریشه مورادی له ڕۆژاوا و باکووری کووردستاندا له بواری تواناییبه‌خشین و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ژنان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی و ئه‌رێنی گێڕاوه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه که ئه‌و سزایه نه‌ک هه‌ر دژی وریشه مورادی به‌ڵکوو دژی ته‌واوی ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا نووسراوه که سزای له‌سێداره‌دانی وریشه "قه‌تڵی حکوومه‌تییه" و داوا له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه کراوه که خوازیاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانن که به‌بێ گوێدان به بیرۆکه‌ی سیاسی‌یان دژایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و سزا دژه‌مرۆییه ڕابگه‌یه‌نن.
وریشه مورادی له ڕێکه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له سنه و به توندوتیژییەوە له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له ٥ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا و له دوای ته‌واوکردنی قۆناغه‌کانی لێپێچینه‌وه له گرتنگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤێن، بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یە ڕاگوێزرا.
ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده له‌لایه‌ن لقی ١٥ی به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە له تاران به تۆمه‌تی "به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌کێک له حیزبه کوردستانییه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
وریشه مورادی له ڕێکه‌وتی ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌نیسبه‌ت ناڕه‌زایه‌تییده‌ربڕین به "ناڕوونیی چاره‌نووسی، بێبه‌شبوون له گرتنی پارێزه‌ر و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەی" مانی له خواردن گرت و له دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ و به داواکاریی دووباره‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ٨ی خه‌رماناندا مانگرتنه‌که‌ی شکاند.
وریشه پێشتریش له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا له به‌ندیخانه‌ی ئێڤینه‌وه باسی لەوە کرد که له ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانیدا له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی و دەروونی، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دان و توندوتیژیی ڕەگەزیدا بووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ٣٠ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئێرانی مافی مرۆیی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژنه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌کدا خوازیاری به فه‌رمیناسینی ده‌نگ، ئه‌زموونی ژنان و که‌مینه ڕه‌گه‌زییه به‌ندکراوه‌کان بوون.
ئه‌و ڕێکخراوانه ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاندبوو ژنان، که‌مینه ڕه‌گه‌زییه‌کان و که‌سانی خاوه‌ن جیاوازیی ڕه‌گه‌زی که له سیسته‌می مافی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه، چینایه‌تی و باوکسالارانه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له به‌ندیخانه‌کاندا به‌ند کراون، ده‌بێت سه‌رنجی تایبه‌تییان پێ بدرێت.