
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ هه‌تا ٤٠٠ له‌سه‌دیی نرخی جۆره‌کانی ده‌رمان له ئێران‌دا نیگه‌رانیی پزیشکان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمانی لێ که‌وته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه که به‌رده‌وامیی ئه‌و قه‌یرانه به ته‌واوه‌تی ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ده‌نگی ئه‌مریکا له هه‌مبه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان، پزیشکێک ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک به دۆلاری ٤ هه‌زار تمه‌نی ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بێت ئه‌وا به دۆلاری ٦٠ هه‌زار تمه‌نی نرخی ١٥ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و به‌رده‌وامیی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌کان به‌پێی ئه‌و ڕه‌وته، توانایی کڕینی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشان به شێوه‌ی به‌رچاو که‌م ده‌کات".
بەپێی زانیارییەکان ده‌وره‌یه‌کی شیمی ده‌رمانی له ئێران‌دا زیاتر له یه‌ک میلیارد تمه‌ن تێچووی هه‌یه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دامه‌زراوه‌ی "مه‌حه‌ک" پێشتر ڕایگه‌یاندووه که ڕێوشوێنی تێچووی ده‌رمانیی منداڵانی تووشبوو به شێرپه‌نجه ته‌نیا له ٣ هه‌تا ٥ مانگدا لانیکه‌م ٥٠٠ هه‌تا یه‌ک میلیارد تمه‌نه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماره فه‌رمییه بڵاوکراوه‌کانی ڕێژیم ته‌نیا به‌شێکی که‌م که ڕاستییه‌کان باس ده‌کات و له ڕاستیدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢ هه‌زار و ٥٠٠ نه‌خۆشی تووشبوو به هێمۆفیلی به‌هۆی که‌میی و گرانیی ده‌رمانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان، له ئه‌مساڵدا ١٤١ هه‌زار و ٦٤١ حاڵه‌تی تووشبوون به شێرپه‌نجه له ئێران‌دا بوونی هه‌یه که ته‌نیا نزیک به ٣٩٠ حاڵه‌تی تۆمار کراون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشتریش مه‌یسه‌م که‌ریمی، ڕاوێژکاری سه‌ندیکای که‌ره‌سته‌ی خاوی ده‌رمانیی ڕێژیم له‌مه‌ڕ هۆکاری گرانبوونی نرخی ده‌رمان هۆشداریی دابوو که: "بە هۆی ئاڵوگۆڕی نرخی ئه‌رزی ده‌رمان به شێوه‌ی نێونجی له ساڵی داهاتوودا نرخی ده‌رمان ١٥ هه‌تا ٢٠ له‌سه‌د گرانتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له‌مه‌ڕ ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌کانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان وتوویه‌تی: گرانبوونی نرخی ده‌رمان نه‌ک هه‌ر گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد ده‌کات به‌ڵکوو ده‌سپێڕاگه‌یشتنی نه‌خۆشه‌کان به ده‌وا و ده‌رمانی زۆر پێویستیش زۆر ئه‌سته‌متر ده‌کات.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هومایون سامه‌یه‌ح نه‌جه‌ف ئابادی، ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ته‌ندروستی و ده‌رمانیی مه‌جلیسی ڕێژیم هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه و قه‌یرانی کەرتی ده‌وا و ده‌رمانی بۆ سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵی له دابه‌شکاریی ده‌رمان گه‌ڕانده‌وه.