کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پیشووی حیزب لە شنۆ

10:47 - 27 رەشەمه 2724

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کاک کەریم ڕۆشەندڵ خەڵکی خاڵتاوێی شنۆ بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

کاک کەریم کەسێکی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بوو کە هەتا دواهەناسە بە ئاواتی ڕزگاریی خاک و نیشتمانەکەی لە دەست داگیرکەر بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵک لە گۆڕستانی شەهیدانی شنۆ ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.