کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە بۆکان

11:08 - 27 رەشەمه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سەید مستەفا حوسێنی بەرزەنجی خەڵکی ئاوایی قوولەری ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی بەڕێز و خۆشەویستی ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو.

برایەکی ناوبراو بە ناوی سەید جەعفەر حوسینی بەرزەنجی لە ساڵی ١٣٦١ وەک پێشمەرگە لە نیو شاری بۆکان بە دیل گیرا و پاش چەند سال زیندانی ئازاد کرا، سەید جەعفەر دوای ئازادبوونی وەک ئەندامێکی چالاک لە نێوخۆ دەستی بە تیکۆشان کرد کە پاش چەند ساڵ کاری بێ‌وچان لە نێوخۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە شناسایی و ڕەوانە سیاچاڵەکانی ڕیژیم کرا و پاش چەند سال زیندانی و ئەشکنجە بەداخەوە ڕۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ٧٠ی هەتاوی لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.