
له دوای هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن، مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئه‌منییه‌تی نەتەوەیی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری زۆرە کە ئه‌مریکا هێرش بۆ سه‌ر گرووپی حوسییه‌کان وه‌کوو ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی دووباره بکاته‌وه ئامانج.
دوای هێرشی ئاسمانیی یه‌مه‌ن که کوژرانی ٣١ ئەندامی حوسییه‌کانی لێ کەوتەوە، مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئه‌منییه‌تی نەتەوەیی ئه‌مریکا به هه‌واڵده‌ریی "ئاکسیۆسـ"ـی ڕاگه‌یاند: "له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا چه‌ندین که‌سی باڵای حوسییه‌کانمان کردووه‌ته ئامانج و له‌نێومان بردوون".
واڵتز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که نه ته‌نیا حوسییه‌کان وه‌کوو هێزی نیابه‌تیی ڕێژیمی ئێران به‌ڵکوو ئامانجه ڕاسته‌وخۆکانی خودی ئه‌و ڕێژیمه وه‌کوو که‌شتی له که‌ناراوه‌کانی ئه‌و وڵاته، ڕاوێژکارانی نیزامی و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیان کردووه‌ته ئامانج.
ناوبراو به‌نیسبه‌ت به‌ئامانجگرتنی گرووپەکانی ڕێژیم له یه‌مه‌ن وتی: "ئه‌و ئامانجانه له به‌رده‌ستدان و له هیچ هه‌وڵێکی پێویست که‌مته‌رخه‌م نابین".
ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که له کاتێکدایه که دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، له حه‌فته‌ی ڕابردوودا نامه‌یه‌کی بۆ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم نارد که تێیدا پێشنیاری دانوستان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوکیی نوێ کردبوو.
پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی ڕایانگه‌یاندبوو که ترامپ هه‌وڵ ده‌دات ڕێککه‌وتنێکی نوێ که سنووردارکردنی پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران له گرووپه تێرۆریستییه‌کان، ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی له ناوچه‌که له‌وانه‌ش حوسییه‌کان له‌خۆ بگرێت، ده‌ست پێ بکاته‌وه.