
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، خاتوو خەجیج ئاستینە، ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی هەنگەوێ سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو هاوسەری خوالێخۆشبوو محەممەد گوڵاوی بووە کە ئەندامی حیزبی دموکرات بووە.
خاتوو خەجیج کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و ئەوەی کە پێی کرابێ بۆ خزمەت بە نیشتمانەکەی درێغی نەکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.