
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ٩٤ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوان له ئێران‌دا کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌بن.
له‌مه‌ڕ ئاماری لەسێداره‌دراوانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئیسلامییدا نووسیویه‌تی: "کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌رکوت و له‌سێداره‌دانیان به‌رکه‌وتووه و ٩٤ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوان لە ئێران تایبه‌ت به‌و سێ نه‌ته‌وه‌ن".
له ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی مای ساتۆ، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له کاروباری مافی مرۆڤی ئێران‌دا، له سێ به‌شدا پشتی به ئاماره‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" له‌مه‌ڕ پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژنان، ژن‌کوژی و له‌سێداره‌دانەکان به‌ستووه.
ڕێپۆرتێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سەبارەەت بە له‌سێداره‌دانی به‌ربڵاو له دژی که‌مینه نه‌ته‌وه ـ ئێتنیکەکان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه هۆشداریی دا و له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ڕێژیمی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی وه‌کوو ئامرازێک بۆ کوشتن، سه‌رکوت و بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ به شێوه‌ی سیستماتیک به‌تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب به‌کار هێناوه".
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته که به شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دراوه هاتووه که ڕێژه‌ی ٤٩ له‌سه‌دی به‌ندکراوانی سیاسیی له‌سێداره‌دراو له ئێران‌دا له نێوان ساڵه‌کانی ٢٠١٠ هه‌تا ٢٠٢٣ له نه‌ته‌وه‌ی کورد بوونه، هه‌روه‌ها ٢٩ له‌سه‌د به‌لووچ، ١٦ له‌سه‌دیش له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومییه‌کانی دیکه بووه.