کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی ٧٩ـەمین ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەڵبەندی ٢ی کوردستان

12:03 - 28 رەشەمه 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، لە مەڵبەندی ٢ی کوردستان ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی ٧٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئيران بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەریی حیزب و ژنانی تێکۆشەری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب لەلایەن کۆڕی هونەریی حیزبی دێموکرات و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دوای بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووان لەلایەن پێشکەشکاری ڕێوڕەسم ژینا پاکدامەن، پەیامی‌‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ یه‌كیه‌تیی ژنان، به‌ بۆنه‌ی‌ ٧٩ـەمین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران لەلایەن خاتوو شنە دروودگەر، سکرتێری ڕێکخراوەکەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

لە بڕگەی دواتردا شێعرێک لەلایەن مامۆستا بێبەش پیرۆتی بە ناوی "مێخەکبەند" پێشکەش کرا.

بڕگەی دواتری ئەم ڕێوڕەسمە تەرخان کرابوو بۆ بڵاوکردنەوەی دێکۆمێنتارێک لەسەر ژیان و خەباتی هاوڕێ خەدیجە مەعزووری کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێمووکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات و ئێستا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

دوای بڵاوبوونەوەی دێکۆمێنتارەکە، خاتوو شلێر موحموودی جێگری سکرتێری ڕێکخراو بە نوێنەرایەتی لە خاتوو خەدیجە مەعزووری خەڵاتی "مینا خانم" ی لە خاتوو شنە دروودگەر، سکرتێری ڕێکخراو وەرگرت.

خەڵاتی مینا خانم خەڵاتێکی ساڵانەیە کە لەلایەن یەکیەتیی ژنانەوە، پێشکەشی ژنانی خەباتکاری کوردستان دەکرێت.

لە بڕگەی دواتردا سروودێک لەلایەن کۆڕی هونەرییەوە پێشکەش کرا.

دواتر پێشمەرگەی لاو، کاک ڕێبوار حەسەنی گۆرانییەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی گشتیی ئامادبووان کۆتایی پێ هات.