کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی کوردستان لە شنۆ

12:25 - 29 رەشەمه 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دادە خاتوون بەرزی هاوسەری شەهید محەممەد پیرۆت دانیشتووی ئاوایی هێیە سەر بە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

دادە خاتوون هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی بوو و هەمیشە بە پیرۆزییەوە باسی حیزبی دێموکراتی دەکرد و دەیگوت: بەختەوەرم کە ڕێبازی هاوژینەکەم ڕێبواری لێ نەبڕاوەتەوە و هیوادار بە سەرکەوتنی ئەم ڕێبازە بوو.

محەممەد پیرۆت لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٤ لە هێیە، فەرماندەی لک لە حیزبی دێموکرات بوو، کە لە ١٠ی بەفرانباری ١٣٦٣ دا لە دەرگیرییەکدا لە دەشتەبیڵ شەهید بوو.

تەرمی ناوبراو ئەمڕۆ لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەکەدا لە ئاوایی هێیە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.