کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی موهەندیس ڕەحمان حاجی ئەحمەدی لە ئاڵمان

22:26 - 29 رەشەمه 2724

ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی موهەندیس ڕەحمان حاجی ئەحمەدی تێکۆشەری سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

موهەندیس رەحمان حاجی ئەحمەدی ساڵانێک لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک تێکۆشەرێک خزمەتی بە دۆزی گەلەکەی کردووە و لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەندامی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی حیزب هەڵبژێردراوە.

ناوبراو ساڵانێک دواتر وەک ئەندام و سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) درێژەی بە خەبات داوە.

لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.