
له دوای دژایه‌تیی شیرکه‌ته نه‌وتییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی چالاک له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی که‌ناراوی جەیحانی تورکیه‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داواکارییه‌کی ڕوو له شیرکه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بڵاو کرده‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا به ئامانجی پێڕاگه‌یشتن به ڕێککه‌وتننامه‌کانی ئێستا و دۆزینه‌وه‌ی ڕیگه‌چاره‌ی نوێ دانیشتنێک به‌ڕێوه ده‌چێت و داوای له شیرکه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کردووه له‌و دانیشتنه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، که شیرکه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و شیرکه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ حکوو‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موویان له ڕۆژی ٤ی مارسدا له به‌غدا بۆ دانیشتن له سه‌ر ئه‌و پرسه به‌شداری بکه‌ن.
شایانی باسه له‌و دانیشتنه‌دا وێڕای پێڕاگه‌یشتن به ڕێککه‌وتننامه‌کانی ئێستا، به دوای ڕێککه‌وتنێکی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن که به باشترین شێوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان په‌ره‌سه‌ندنی کێڵگه نه‌وتییه‌کان ئاراسته بکات و له هه‌مان کاتدا پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێت.
به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان سه‌رده‌مانێکه له سه‌ر دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوون.
هه‌رێمی کوردستان له ساڵی ٢٠١٤وه بڕیاری دا به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه نه‌وتی خۆی به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ڕێگه‌ی که‌ناراوی جەیحانه‌وه هه‌نارده بکات؛ له مانگی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی‌دا، ژووری بازرگانیی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌رمانی به ئانکارا کرد که به‌هۆی هه‌نارده‌کردنی نایاسایی نه‌وت له ساڵه‌کانی ٢٠١٤ هه‌تا ٢٠١٨، بڕی یەک میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار وه‌کوو قه‌ره‌بوو بداته به‌غدا و به‌و هۆیه‌وه تورکیه هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگرت.
پێشتریش ڕۆیتێرز لە زاری چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە لە هەولێر کە ناویانی نەهێناوە ڕایگەیاندووە، کۆشکی سپی هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی بەغداد کردووە کە ئەگەر ڕێگە نەدەن نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت، ئەو سزایانە کە لە سەر ئیران دانراون لە سەر عێراقیش دادەنرێن.
دەسپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت کەمبوونەوەی هەناردەکردنەکانی نەوتی ئێران بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە قەرەبوو بکاتەوە.
دەوڵەتی ترامپ لە هەوڵدایە تا بە بڕینی یەکجاریی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، گرینگ‌ترین سەرچاوەی داهاتەکانی کۆماری ئیسلامی بنبڕ بکات و ڕەوتی دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی، ڕابوەستێنێت.
ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە لە حەفتەی داهاتووەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
لە ئێستادا ئەمریکا گوشارەکانی خۆی بۆ سەر بەغداد زیاد کردووە کە ئەم نەوتە لە جیاتی چوون بۆ ئێران لە ڕێگەی تورکیەوە بۆ جارێکی دیکە هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان بکرێتەوە تاکوو نرخی جیهانیی نەوت زیاد نەبێت.
کۆماری ئیسلامی لەم ساڵانەدا عێراق و سووریەی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا بە کار هێناوە و لە ئێستادا بە لەدەسچوونی سووریە تەنیا عێراقی بۆ ماوەتەوە.