کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عێراق بە تۆمەتی قاچاخی سووتەمەنی دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێرانیدا گرت

10:00 - 30 رەشەمه 2724

هێزی دەریایی عێراق ڕاگەیاند بەهۆی قاچاخی سوتەمەنی دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداوی فارسدا گرتووە. کەشتیوانیی ئێرانی و هەشت خزمەتگوزاری هیندی و دوو خزمەتگوزاری عێراقیی ئەم کەشتییە دەسبەسەر کران.

هێزی دەریایی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەمە ڕایگەیاند کە ئەم کەشتییە بۆ بنکەی دەریایی ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە گواستراوەتەوە.

ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندان لە یەکەم ڕێوشوێنی گەمارۆکان دوای هاتنەسەرکاری  ترامپ، تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە شیرکەت و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی تەحریم کردووە کە لە گواستنەوەی میلیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی ئێران بۆ چین دەستیان هەبووە و سەدان میلیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆماری ئیسلامی دابین کردووە.

دۆناڵد ترامپ لە مانگی ڕێبەنداندا لە یاداشتێکدا گەمارۆکانی سەرۆککۆماری ئیسلامیی چڕتر کردەوە. بە وتەی سەرۆککۆماری ئەمریکا، ئەم ڕێوشوێنە توندانە بە ئامانجی سەپاندنی "زۆرترین گوشار" بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکییە.