
به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی به پشتبه‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له دووتوێی نامه‌که‌ی ترامپ بۆ خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران ڕایانگه‌یاندووه که دۆناڵد ترامپ له‌و نامه‌یه‌دا ته‌نیا دوو مانگ مۆڵه‌تی بۆ تاران داناوه که ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێی ناو‌کی له‌گه‌ڵ واشینگتۆن واژۆ بکات.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاکسیۆس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه باسی له‌وه کردووه که ڕوون نییه ئه‌و دوو مانگ مۆڵه‌ته له کاتی ته‌حویلدانی نامه‌که‌وه ده‌ستی پێ کردووه یان له سه‌ری ساڵی هه‌تاوییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئه‌و پێشنیاره ڕه‌ت بکاته‌وه و نه‌چێته نێو دانوستانه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌وڵی نیزامیی ئه‌مریکا یان ئیسرائیل دژی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕووی له‌هه‌ڵکشانه".
به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا زۆر به‌ره‌و پێش چووە و له ئێستادا له هه‌موو کات زیاتر ئه‌گه‌ری ده‌سپێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی نزیک بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی ٦٠ هه‌تا ٩٠ له‌سه‌دیی ڕێژیمی ئێران ده‌توانێت بۆمبی ناو‌کی پێ دروست بکات.
لە دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، دۆناڵد ترامپ له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ کاناڵی تلویزیۆنیی "فاکس نیووز" ڕایگه‌یاند که له نامه‌که‌ی بۆ عه‌لی خامنه‌ییدا پێشنیاری دانوستانی ڕاسته‌وخۆی کردووه.
هه‌روه‌ها ترامپ یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌و وتووێژه وتی: "ئه‌مریکا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گه‌یشتووه‌ته ساته کۆتاییه‌کان".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتوویه‌تی: "ئێمه ناتوانین ڕێگه بده‌ین ڕێژیمی ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی بگات، به‌م زووانه ڕووداوێک ڕوو ده‌دات، من پێم باشه ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی ئاشتییانه بێت، به‌ڵام حاڵه‌تێکی تر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه له به‌رده‌ستدا نییه".