
سه‌رۆکی مه‌جلیسی ڕێژیم ڕانه‌گه‌یاندنی یاسای عیفاف و حیجابی بۆ چاکسازیی ده‌وڵه‌تی پزشکییان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌دباقر قاڵیباف سه‌رۆکی مه‌جلیسی ڕێژیم جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ڕاگه‌یاندنی یاسای "عیفاف و حیجاب" به‌پێی بڕیاری شۆرای باڵای ئه‌منییه‌تییەت ڕاگیراوه و هه‌تا چاکسازیی ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزشکییانی تێدا ڕه‌چاو نه‌کرێت، بڵاو ناکرێته‌وه.
محه‌ممه‌دباقر قاڵیباف ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، له وتووێژێکدا وتوویه‌تی: "ده‌وڵه‌ت له هه‌ندێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌و یاسایه کێشه‌گه‌لێکی هه‌یه و بڕیاره له دوای ڕاگه‌یاندنی له مه‌جلیس، له باره‌ی چاکسازییه‌وه بڕیاری کۆتایی له سه‌ر بدرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم هه‌رچه‌ند باسی له‌و کێشانه‌ی ده‌وڵه‌تی پزشکییان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌دا نه‌کردووه به‌ڵام له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا زۆرێک له دژبه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و یاسایه، په‌سه‌ندکردن و له‌به‌رچاوکردنی سزای قورس بۆ سه‌رپێچیکارانی ئه‌و یاسایه‌یان به توندی مه‌حکووم کرد و به سه‌رکوتی سیستماتیک له دژی ژنان و کچانیان له‌قه‌ڵه‌م داوه.
پێشتریش جێگری جێبه‌جێکاری سه‌رۆککۆماری ڕێژیم لێدوانێکی مه‌سعوود پزشکییانی له‌مه‌ڕ بابه‌تی جێبه‌جێکردنی یاسای عیفاف و حیجاب که تێیدا باسی له‌وه کردووه "ئه‌و یاسایه کێشه بۆ خه‌ڵک دروست ده‌کات و له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ڕاناوه‌ستن"، بڵاو کرده‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، جێگری ڕێکاریی سه‌رۆککۆماری ڕێژیم، له ڕێکه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئابووریی داڤۆس له سویس ئیددیعای ئه‌وه‌ی کردبوو که بڕیار دراوه له ئێران‌دا چیتر له سه‌ر بابه‌تی حیجاب گوشار نه‌خرێته سه‌ر ژنان.