
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کەسایەتی و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای ''ئاڵۆت''ی بانە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.
ناوبراو دوای ڕووخانی ڕێژیمی پەهلەوی، بەهۆی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری پەیوەست بە ڕیزەکانی هێزی پؽشمەرگە بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەکوو سەرپەل لە لکی ٢ی شەهیدانی مستەفازادە لە هێزی شەهیدانی وێردێ لە پێناو نیشتمانەکەی تێکۆشا.
ناوبرا پاشان لە سەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە گوندی ئاڵۆت و وەکوو مامۆستای ئایینی خزمەتی بە خەڵک کرد.
مامۆستا عبدوڵڵا زیاتر لە ٦٠ ساڵ مەلایەتی کرد و هەمیشە لە بەرەی گەل و نیشتمانەکەیدا بوو، کەسایەتییەکی کوردپەروەر، نیشتمانخوشەویست بوو، جێ متمانە و جێگای ڕێز و شانازیی خەڵک بوو .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.