
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئامانجی ئه‌مریکا له‌و سزایانه به سفر گه‌یاندنی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی ڕێژیمی ئێرانه، به‌و وته‌ی ئه‌و به‌ر‌پرسانه هه‌نارده‌کردنی نایاسایی نه‌وت بۆ چین، داهاتی سه‌ره‌کیی ڕێژیمی ئێرانه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وتی چین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ی به‌هۆی کڕین و پاڵاوتنی نه‌وتی ئێرانه‌وه سزا داوه.
کارناسانی ئه‌مریکایی ڕایانگه‌یاندووه که به‌شێکی زۆر له هه‌نارده‌کردنی نهێنیی نه‌وتی ئێران که سه‌رپێچییه له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، ده‌چووه ئه‌و پاڵاوگه‌یه کە گه‌مارۆی نوێی خراوه‌ته سه‌ر.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی، پاڵاوگه‌ی "پێترۆشیمی لۆکینگ" نزیک به ٥٠٠ میلیۆن دۆلار نه‌وتی خاوی ئێرانی کڕیوه و به‌شێکی زۆری ئه‌و نه‌وتانه له ڕێگه‌ی که‌شتیی نه‌وتیی حوسییه‌کانی یه‌مه‌نه‌وه به‌و پاڵاوگه‌یه فرۆشراون.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌شتییانه‌ی که به "چرا خامۆش" ناسراون و به دوور له چاوی ڕاداره‌کانه‌وه نه‌وتی ڕێژیمی ئێرانیان قاچاخ کردووه، سزا داوه.
به گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی گه‌مارۆی نوێوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی "لانیزۆریـ"ـی‌دا ناوه‌ندی ئابووری به‌تایبه‌ت که‌رتی نه‌وتی ڕێژیمی ئیسلامیی کردووەتە ئامانج.
پاڵاوگه‌ی "پێترۆشیمی لۆکینگ" یه‌کێک له پاڵاوگه‌کانی "قووری چایـ"ـه و ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ش چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌کی بچووکی نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت که زۆربه‌یان له پارێزگای "شاندۆنگـ"ـی ئه‌و وڵاته دامه‌زراون.