
کتێبی غروب خورشید، کە باس لە ژیاننامەی شەهید ئەمیر فەراسەتی شاد، لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا دەکات، چاپ و بڵاو کرایەوە.
حەسەن ئازادە نووسەری ئەم پڕتووکەیە کە بە زمانی فارسی و لەلایەن ناوەندی ٤٩ کتێبەوە لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم کتێبە جیا لە ژیاننامەی شەهید ئەمیر فەراسەتی شاد، وێنەی شەهیدانی دیکەی شاری پیرانشاریشی لەخۆ گرتووە.
ئەم نووسەرە پێشتریش کتێبێکی دیکەی لەژێر ناوی ''گیـا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە'' چاپ و بڵاو کردەوە کە باسی لە ژیان و بەسەرهاتی شەهید کۆمار دەرئوفتادە دەکرد.
حەسەن ئازادە، خەڵکی پیرانشار و تەمەن ٤٨ ساڵ و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە وڵاتی سویس دەژیت.
ناوبراو تا ئێستا سێ کتێبی تری بە ناوەکانی'' شاری خەونەکان، پەنابەری ژووری K- 104 و همچون درنای سفید'' نووسیوە و چاپی کردوون.