
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بڕیاری داوه عه‌مه‌ڵیاتی ناوگانی فڕۆکه‌هه‌ڵگری "ترۆمێنـ" له ڕۆژهه‌ڵاتی درێژ بکاتەوە و له حه‌فته‌ی داهاتوودا ناوگانێكی دیکه بۆ ناوچه‌که به‌ڕێ ده‌کات.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا، هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌ره‌بییه هه‌واڵی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی توندی له باشووری ئه‌لحه‌دیده له ڕۆژاوای یه‌مه‌ن بڵاو کرده‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا، وته‌بێژی گرووپی حوسییه‌کان ئیددیعای ئه‌وه‌ی کردووه که دڕۆنه‌کانی ئه‌و گرووپه ناوی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مریکا و ناوگانی فڕۆکه‌هه‌ڵگری "هێری ترۆمێنـ"ـیان کردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا لە ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشی ئاسمانیی خۆی له دژی حوسییه‌کان ده‌ست پێ کردووه و له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و عه‌مه‌ڵیاته به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادیی ناوبه‌ری له ڕێڕه‌وه ئاوییه‌کان له ناوچه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.
گرووپی حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن به یه‌کێک له ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌که بە ئه‌ژمار دێت که هه‌تا ئێستا ده‌یان هێرش و عه‌مه‌ڵیاتی بۆ سه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کانی له ده‌ریای سوور له ئه‌ستۆ گرتووه.
پێشتریش عەبدولمالک حوسی ڕێبەری گرووپی ئەنساروڵڵا کە بە حوسییەکانی یەمەن ناسراون، لە وتارێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لەمەوبەدوا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان، لە ژێردەریایی کەڵک وەردەگرن.
حوسیەکان ڕایانگەیاندووە: بە شێوەی فەرمی بە کۆمپانییەکانی گواستنەوە و بیمەی کەشتییەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئەو کەشتییانەی پێوەندییان بە ئیسرائیل و بریتانیا و ئەمریکاوە هەیە، پەڕینەوەیان لە دەریای عەرەب، کەنداوی عەدەن، گەرووی بابەلمەندەب و دەریای سوور قەدەغە کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان سێنتکام لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە ٥ هێرش بۆ سەر حوسییەکان کردووە کە ٣ مووشەکی کڕووزی دژەکەشتی و ٢ بەلەمی شەڕکەری بێسەرنشینی ئەو گرووپە کە یەکێکیان ژێردەریایی بووە، کراونەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکام، ئەرتەشی ئەمریکا دوانیوەڕۆی شەممە لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان و لە کاردانەوەیەکی بەپەلەدا، ٣ مووشەکی کڕووز و ٢ بەلەمی شەڕکەری بێسەرنشینی حووسییەکانی کردە ئامانج کە ئاراستەی کەشتیی جەنگی ئەمریکا و کەشتییە بارهەڵگرەکان کرابوون.