
په‌یامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد به بۆنه‌ی بانگه‌وازی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، بۆ ئاشتی له تورکیە
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد به بۆنه‌ی بانگه‌وازی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆ ئاشتی له تورکیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
له سه‌د ساڵی ڕابوردوودا گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ر به‌و پێیه له کۆماری تورکیا تووشی نه‌هامه‌تی زۆر و له‌ڕاده به‌ده‌ر بووه‌ته‌وه. گه‌لی کورد بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و پاراستنی خاک و نیشتمان و گه‌له‌که‌ی به شێوازی جۆراوجۆر به‌ره‌نگاری قڕکردن و کاوڵکاری دوژمنانی بووه و داکۆکیی له مافی ڕه‌وای خۆی و وڵاته‌که‌ی کردووه. ئه‌م گه‌له هیچکات به ویست و ئاره‌زووی خۆی په‌نای بۆ شێوه‌کاری توندوتیژی نه‌بردووه. هه‌رکات په‌نای بۆ چه‌ک بردووه و شه‌ڕی هه‌ڵبژاردووه له به‌ر ناچاری و بەرگری لە خۆی و کاتێک بووه که دوژمنانی هیچ ڕێگه‌چاره و ده‌ره‌تانێکیان بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هه‌ر وا که مێژووی کۆن و نوێی ئه‌م گه‌له سەلماندوویه‌تی، کورد گه‌ڵێکی ئاشتیخوازه و له ڕێگه‌ی ئاشتیدا تێچووی قورسی داوه.
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد وه‌ک ڕێکخراوێکی سیاسی که له ڕۆژی یه‌که‌می دامه‌زرانیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری و حه‌لی مه‌سه‌له‌ی کورد باوه‌ڕی به ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیخوازانه بووه و هه‌نگاوی بە کردەوە بۆ ناوه، پشتیوانی خۆی بۆ بانگه‌وازی ئاشتیی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌رده‌بڕێت و هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و PKK به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و کرداری وڵامی ئه‌م بانگه‌وازه بده‌نه‌وه و کێشه‌ی سه‌د ساڵه‌ی کورد له وڵاتی تورکیا به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣