
کتێبی بەرگی کوردی، پێکهاتوو لە کۆمەڵێک شێعری کوردی بۆ منداڵانی کوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند خه‌مخۆرێکی زمان و کولتووری کوردستانه‌وه چاپ و بڵاو کرایه‌وه.
بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی شیرینی کوردی له شاری بۆکان مامۆستا "ئیبراهیم مه‌ردانی" که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و خه‌مخۆری زمانی دایکی به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه په‌رتووکی " بەرگی کوردی"ـی به زمانی کوردی و به هه‌وڵی چه‌ند که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بیی دیکه کۆ کرده‌وه و له دووتوێی کتێب‌دا، ٥٠٠٠ هه‌زار به‌رگی لێ چاپ و بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێک که به ژووری هه‌واڵی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات گه‌یشتووه، ئەم کتێبە له ٢٤ لاپه‌ڕه پێکهاتووه و له ٥٠٠٠ هه‌زار به‌رگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
په‌رتووکی "بەرگی کتێب" له‌لایه‌ن مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردانی و به هاوکاریی شاعیر و وه‌رگێڕی دیاری کوردستان مامۆستا "سه‌لاح نیساری" کۆ کراوه‌ته‌وه و خاتوو که‌وسه‌ر خزری، وێنه‌کێشی به‌توانای بۆکان ئه‌رکی وێنه‌کێشانی بۆ په‌رتووکه‌که له ئه‌ستۆ گرتووه و هه‌روه‌ها مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردانیش چاپی کردووه و هه‌ر ٥٠٠٠ هه‌زار به‌رگه‌که‌ی ئه‌و په‌رتووکه‌ی به‌نێو منداڵانی شاری بۆکان‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه هه‌تا ئۆگرییان به زمانی دایکی زیاتر په‌ره پێ بدات.
له به‌شی پێش کۆتایی ئه‌و په‌رتووکه‌دا نووسه‌ر ڕوو له دایکان و باوکانی کورد نووسیویه‌تی: "دایکان و باوکانی دڵسۆز و ئازیز، له‌م دونیایه‌دا که خۆتان و منداڵه‌کانتان که هه‌موو که‌س و هه‌موو شت خۆشتر ده‌وێت تکا‌م ئه‌وه‌یه له خه‌می داهاتووی منداڵه‌کانتاندا بن که هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌نیسبه‌ت زمانی دایکییه‌وه نامۆ و بێگانه‌یان مه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن فێری زمانی دایکییان بکه‌ن".
شایانی باسه دواهه‌مین لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و په‌رتووکه بۆ وێنه‌ی منداڵان به جلوبه‌رگی کوردی به‌تایبه‌ت جلی خاکی، جامانه و هه‌ورییه‌وه ته‌رخان کراوه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئۆگری به زمانی دایکی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه و چه‌ندین په‌رتووک و کتێب به زمانی کوردی چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه و له ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا چالاکانی زمانی کوردی و خه‌مخۆرانی زمانی دایکی ڕۆڵێکی به‌رچاویان له په‌ره‌سه‌ندنی زمانی کوردی‌دا بووه.