
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، خاتوو سەیزادە حومێرا تەهایی ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە شنۆ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کچی سەید قادر خەڵکی گوندی ''دووڕبە'' سەر بە شاری شنۆ، کە لە دەیەی ٦۰ی هەتاوی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام لە نێوخۆ بوون، ماڵیان بنکەی حەسانەوە و جێگای متمانەی کادر و پێشمەرگە بوو، جیا لە نیشتمانپەروەریی باوکی کەسایەتی و ئەخلاقی بەرز و متمانەپێکراوی ئەو خاتوونە هۆکاری پشتبەستنی بارۆدۆخی ئەمنی و پاراستنی گیانی شۆڕشگێران بوو.
بەداخەوە حەفتەی ڕابردوو کە براکەی سەیزادە حومیرا بە ناوی سەید جەماڵ تەهایی بەهۆی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی خاکیپۆشان دەسبەسەر دەکرێت، کاتێک هەواڵی ئەشکەنجەی بڕاکەی پێ دەگا کە گۆیا لەژێر ئەشکەنجەدا خوێنڕێژی کردووە، بەم هۆیەوە دڵی ڕادەوەستێ و لە نەخۆشخانەی شنۆ گیانی لەدەست دەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.