
بوومە نەخشەی ئەو وڵاتە، هەر چیا دەڕوێ لەلام
داربەڕوو شینن بە بەرزایی نیگا و باڵامەوە
برایم چووکەڵی
نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی زوڵم‌لێکراوە، ده‌یان ساڵه ڕۆڵه‌كانی دژی زۆرداریی خه‌بات ده‌كه‌ن و لەم پێناوەدا شه‌هیدی زۆریان داوه. سووتان و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری، ئازار و ئه‌شكه‌نجه و زیندان هه‌موو به به‌ژن و باڵای ئەم نه‌ته‌وه‌یە بڕاوە، لە پەنا ئەوەشدا گەلی کورد به بارته‌قای باڵای مێژوو له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی ڕزگاری‌خوازانه‌ی خۆیدا، ماندوویی‌نه‌ناسانه درێژه‌ی به تێكۆشان داوه و له به‌رانبه‌ر زه‌بروزه‌نگ و ئێعدام و ڕه‌شه‌كوژی و سه‌ركوت و خه‌فه‌قاندا، ملی بۆ داگیركه‌ران و چه‌وسێنه‌ران ڕانه‌كێشاوه‌و به‌چۆكدا نه‌هاتووه. هەر بەم پێیە قورسایی بەرگری و بەگژداچوونەوە بە دژی پەلاماردەرانیش زیاتر کەوتۆتە سه‌ر شانی لاوانی کورد.
لە ڕەوتی خەباتی سەروەریخوازیی کورددا حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەو حیزبە بووە کە لاوان بە گوڕوتینەوە پەیوەست بە ڕیزەکانی بوون و سنگی خۆیان کردوە بە قەڵغان و بەگژ پەلاماردەراندا چوونەوەتەوە؛ و یەکێک لەو لاوە بوێر و چاونەترسانەش کە ڕزگاریی نەتەوەکەی لە بیر و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا دییەوە، فەرماندەری بەتوانا شەهید سەعدوون ئاب لە ناوچەی شنۆ بوو.
شەهید سەعدوون ئاب ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لەکاتێکدا ساواک بەرەبەرە پەلاماری ئەندامانی حیزبی دەدا و ڕاپێچی زیندانی دەکردن، له ئاوایی ئیندرقاشی مەهاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپەروەردا له‌دایك بوو. شەهید سەعدوون هەتا پۆلی ٥ی سه‌ره‌تایی خوێند و به هۆی وه‌زعی ناله‌باری ئابووریی بنەماڵەکەی وازی له خوێندن هێنا و دەستی بە کاری وەرزێڕی کرد، پاشان چووه شیركه‌ت و کوورەخانەی شارەکانی دوور و نیزیکی کوردستان و شه‌و و ڕۆژ كاری تاقه‌ت‌پڕووكێنی ده‌كرد. هەر بەو کارکردنە و گەڕان لە شارەکانی دیکەی ئیران و وردبوونەوە لە ژیان و نەهامەتیی خەڵکی، هەستی بە جیاوازیی زۆر لە نێوان نەتەوەکاندا کرد.
ساڵی ١٣٥٢ ماڵی سەعدوون ئاب بەرەو شاری شنۆ کۆچیان کرد و پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دەستپێکی تێكۆشانی ئاشكرای حیزب له‌و ناوچه‌یه، سەعدوون لە سەربازی ڕای کرد و له‌گه‌ڵ دوو برای بە ناوی سەعید و مارف هاتنە ڕیزی ئەندامانی حیزبەوە و بە بنەماڵەوە ئاواته‌كانی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌به‌رنامه‌ی حیزبی دیموكراتدا دیته‌وه. بۆیە لەگەڵ براکانی ساڵی ١٣٥٨ چەکی دیفاع لە مان و مەوجوودییەتی گەلەکەیان لەشان کرد.
سەعدوون له پێشمه‌رگایه‌تیدا ڕێك‌وپێك و به‌نه‌زم و له خۆبووردوو بوو. به‌ئه‌خلاق و له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی ڕووخۆش بوو، خه‌ڵك ڕێزیان ده‌گرت و خۆشیان ده‌ویست. سەعدوون لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتیی حیزبی‌دا زۆر ئازایانه شانی وه‌به‌ر کار و ئەرکەکانی دا و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و شێلگیر و كارامه دەرکەوت. سەعدوونی شه‌هید بڕوایه‌كی پته‌وی به ئیرادەی خۆڕاگری و نەتەوایەتی گەلەکەی هەبوو. هه‌ر ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه‌ش بوو كه گڕوتینی خستبۆ جه‌سته‌یه‌وه. ئەو وه‌ك دێموكڕاتێكی دڵسۆز به ڕێبازی حیزبه‌كه‌ی به دڵێكی گه‌وره و به باوه‌شێكی ئاوه‌ڵاوه حه‌ولی ده‌دا و ماندوویی‌نەناسانە تێده‌كۆشا. چون باوه‌ڕی وابوو كه گه‌له‌كه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان، به ئازادی ده‌گات و زه‌حمه‌ته‌كان به فیڕۆ ناڕوات.
شەهید سەعدوون له شه‌ڕه حەماسیه‌كانی مەڵبه‌ندی شنۆ و ورمێ ئازایه‌تیی نواند و ئەو ئازایەتی و ئەرک‌وەخۆگرییە ئازایەتی وای کرد سەرەتا بە سەرپەل لە لکی فەرزەندەی باقری دیاری بکرێ و لەو ئەرکەشدا نیشانی دا کە دەتوانێ بەرپرسایەتی قورس‌تر وەستۆ بگرێ؛ هەر بۆیەش پاش ماوەیەک وەک فەرماندەری لک دیاری کرا.
سەعدوون ئاب لە شەڕەکانی ناوچەی شنۆیەدا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ئازایه‌تییه‌كه‌ی وێردی سه‌ر زمانان بوو. پاراستنی نه‌زم و دیسیپلین و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی حیزبی هۆكاری سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی ئەو بوو. شەڕەکانی دوژمن‌تۆقێنی دەڕەی قاسملوو، نێو شاری نەغەدە، قەڵاتان، هەروەها نێو شاری ورمێ کە براکەی بە ناوی مارف ئاب لەگەڵپۆلێک پێشمەرگەی دیکە تێیدا شەهید بوون، بەشێک لە مەیدانی خەباتی بەکردەوەی ئەو دژی هێزەکانی دوژمن بوو.
سەعدوون ڕۆژ له گه‌ل ڕۆژ زیاتر ئۆگری ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بوو. به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا زۆرتر له ڕابردووی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی تێ‌بگا و زیاتر پله‌ی زانیاری خۆی به‌رێته سه‌رێ و ئه‌و كرده‌وانه و زۆر كرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی دیكه بوونه هۆی ئه‌وه كه ببێتە یەکێک لە فەرماندە لێهاتووەکانی ئەو ناوچەیە. ئەو له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و مه‌ئمورییه‌تی حیزبی‌دا جیدی و ڕووسوور و بەڕاستی قاره‌مانی نێو سەنگەر بوو.
شەهید سەعدوون لە هاوینی ١٣٦١ بۆ مەئموورییەتێکی حیزبی چووە شاری تەورێز کرد و پاش بەڕێوەبردنی ئەرکەکەی گەڕاوە بنکەی لکەکەی. ڕۆژی ٢٧ی گەڵاوێژی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی هەواڵی پێ گەیشت کە خۆی بۆ مەئموورییەتێکی دیکە ساز بکا. ئەو لە کاتێکدا بە تراکتۆر بۆ شوێنی مەبەست ڕێ کەوتبوو، بەداخەوە بە ڕووداوی گیانی لەدەست دا و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.