
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دایە مەلەک قادری دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە مەلەک بە ناوی عەلی سەعیدی ناسراو بە عەلی سەدباری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی گەل بووە.
دایە مەلەک قادری، هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.