
ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (٢١ی مارسی ٢٠٢٥)، بەبۆنەی سەری ساڵ و نەورۆزی کوردەواری جێژنێکی بەشکۆ بە ئامادەکاریی پلاتفۆرمی کوردی لە شاری هامبورگ و بە بەشداریی کوردانی هەر چوار پارچە و هەروەها میوانانی ئاڵمانی و بیانی پیرۆز کرا.
چەند هونەرمەندی دەنگخۆش لە پارچەکانی کوردستان بە تایبەت دوو هونەرمەندی خۆشەویست کاک محەممەد تاهۆ و کاک ڕافا سەرڕوت بە سروودی نیشتمانی و گۆرانی جێژنەکەیان ڕازاندەوە.
جێژنەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دوای بەخێرهاتنی میوانان لەلایەن پلاتفۆرمی کوردیەوە کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش یەکێکە لە پێکهاتەکانی، باسێک لەسەر مێژوو و گرینگی نەورۆز پێشکەش بە ئامادەبووان کرا .
بەشداربووان بە هەڵپەڕکێ و شایی پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد .