کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناکۆکی لەسەر دانانی کامێرای چاوەدێری لە پۆلەکانی وانەوتنەوە لە ئێران

17:00 - 4 خاکەلێوه 2725

دانانی کامێرای چاوەدێری لە پۆلەکانی وانەوتنەوەی قوتابخانەکانی ئێران لەنێو بەرپرسانی ڕێژیم ناکۆکی لێ دروست بووە و لایەنەکانی هاوڕا لەسەر ئەو بابەتە جەخت لەسەر دانانی کامێرا دەکەن و و ناڕازییانیش نیگەرانی و دژایەتیی خۆیان دەربڕیوە.  

بەڕێوەبەری گشتیی هەڵسەنگاندنی کار و وەڵامدانەوەی سکاڵای پەروەردە و بارهێنان لەسەر هۆکاری دانەنانی کامێرا لە پۆلەکانی خوێندن وتی: ''پۆل لە دەستی مامۆستادایە و دانانی کامێرا ڕەنگە کااری مامۆستایاان سنووردرا بکاتەوە.''

بەرپرسان دەڵێن، پۆلەکان هەرێمی تایبەتی مامۆستاکانە، دانانی کامێراش لەوانەیە ڕێگری لە هەڵسوکەوتی ئازادانەی مامۆستا بکات.

لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە کارناسان پێیان وایە دانانی کامێرا لە پۆلەکانی خوێندندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی چاودێریکردنی کاروباری مامۆستایان و باشترکردنی چونییەتیی خوێندن. ئەوان پێیان وایە لە حاڵەتەکانی وەک سزای جەستەیی یان سووکایەتیپێکردن بە قوتابییان، بوونی کامێرا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان.

هەروەها هێندێک لە کارناسانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە داکۆکی لەسەر دانانی کامێرا لەلایەن هێندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە ماوەی چەند ساڵە قوتابخانەکان بوونەتە مەکۆیەک بۆ ناڕەزایەتیی دژی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەت لە ڕەوتی بزوتنەوەی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا قوتابییان بە نووسینی دروشم و دڕاندنی وێنەکانی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی ‌هەمەنەی ئەو ڕێژیمەیان تێکشکاند.

دوابەدوای ئەو بزوتنەوەیە بەرپرسانی ڕێژیم بۆ چاوەدێری و کۆنترۆڵ و تۆقاندنی قوتابییان و  مامۆستایان داکۆکی لەسەر دانانی کامێرا دەکەنەوە.