کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی حیزبدۆست لە شیناوێ

10:16 - 5 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاک خەلیل مەحموودنژاد، کەسایەتیی دڵسۆز و حیزبدۆست لە گوندی شیناوێی ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

کاک خەلیل کەسایەتییەکی پێشمەرگەدۆست، خاوەن ورە و ئیمان بە ڕێبازی شەهیدان بوو. کاک خەلیل بەهاری ٦٦ لەسەر پارێزگاری لە ئاڵای کوردستان لەلایەن چەند جاشێک کەوتە ژێر فشار و ساڵی ٦٧یش بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی فۆرمی پێشمەرگە لەلایەن فەرماندەی پایگای جاشەکانی شیناوێوە گیرا.

ناوبراو دوای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر بە کەفالەت ئازاد کرا. کاک خەلیل تا دواهەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.