کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بانە

12:05 - 5 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی خاتوو عایشە واحدی خەڵکی گوندی ورچەکی بانە بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو عایشە ژنێکی تێکۆشەر و دڵسۆزی شۆڕشی گەلی کورد بوو.

ناوبراو ئەندامێکی تێکۆشەری حیزب بوو کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.