
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٧ـه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنی خۆیاندا ڕایانگه‌یاندووه که له ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاویدا له ١١٥٠ که‌س له سێداره دراون و ٨٥ له‌سه‌دی له‌سێداره‌درانەکان له ده‌وره‌ی سه‌رۆککۆماریی مه‌سعوود پزشکییاندا بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاکه‌لێوه، که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٧ـه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وامیی چالاکییەکانی خۆیدا له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌کانی ئێران و که‌ڵکوه‌رگرتنی ڕێژیم له سێداره بۆ سه‌رکوتی که‌مینه‌کان و ناڕازییان و دژبه‌رانی خۆیان، مانیان له خواردن گرتووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه له کۆی ١١٥٠ که‌سی له‌سێداره‌دراو، ٣٨ که‌سیان ژن، ١٣٥ که‌سیان به‌لووچ و ١٠٤ که‌سیشیان کورد بوون.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان، ٥ به‌ندکراو سیاسی و عه‌قیده‌تی و ٨ که‌سیش له‌پێش چاوی خه‌ڵکەوە له سێداره دراون.
که‌مپه‌ینی "سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان" له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن به‌ندکراوانی سیاسیی ئێرانه‌وه ڕاگه‌یەندرا.
هەتا ئێستا ٣٨ بەندیخانەی نەغەدە، ورمێ، خۆی، سەڵماس، کامێران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار ''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندیی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕماوا، ئەسەدئاوای ئێسفەهان، شەیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، سپیداری ئه‌هواز، به‌ندی ژنانی سپیداری ئه‌هواز، ڕامهۆرمۆز، ڕەشت، ئەردەبێڵ، تەورێز، ته‌به‌س، ڕوودسه‌ر، خوورینی وه‌رامین و دەستگردی ئێسفەهان، گونبه‌د کاوس، نه‌غه‌ده، حه‌ویقی تاڵش، وه‌کیل ئابادی مه‌شهه‌د و جوین، پەیوەستی کەمپەینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ لەسێدارەدان بوون.