کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە باشووری کوردستان

12:42 - 6 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤،  کاک عەزیز پەیسەر کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی تەپەڕەشی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری کەلاری پارێزگای سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەزیز پەروەردەی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوو.

لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ بنەماڵەکەی و خەڵکێکی زۆری ئەو ناوچە سنوورییانە کە شوێنەکەیان ببوو بە مەیدانی شەڕی ئەو دوو وڵاتە، بە ناچاری زێدی خۆیان جێ دەهێڵن و ئاوارەی خوارووی عێراق دەبن و لەگەڵ سەدان بنەماڵەی دیکە لە ئۆردوگای ڕۆمادی جێگیر دەبن و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە دوای ڕووخانی حکوومەتی سەدام بۆ پاراستنی گیانیان ئاوارەی باشووری کوردستان دەبن و لە کەلار دەگیرسێنەوە.

کاک عەزیز لە ساڵی ١٣٦٥ـەوە دەبێتە ئەندامی حیزب و ئەرکە حیزبییەکانی ڕادەپەڕێنی و لە ماوەی ئەندامەتی لە حیزبدا لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و سێمینارەکاندا بەشداری دەکا.

ناوبراو وەک ئەندامێکی چالاک ئامادەی هەموو ئەرکە تەشکیلاتییەکانی دەبێ و تا کۆتایی ژیان کەسێکی دڵسۆز و خەمخۆری حیزبەکەی دەمێنیتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.