کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ململانێی زارەکی لە نێوان ترامپ و زێلێنسکی؛ سەرۆککۆماری ئۆکراین کۆشکی سپیی بەجێ هێشت

11:30 - 11 رەشەمه 2724

بەپێی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەیەکی گرینگ کە لە نێوان سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا و ئۆکراین لە کۆشکی سپی بەڕێوە چوو، کۆبوونەوەکە بە هۆی دروستبوونی ناکۆکیی زارەکی لە نێوان ترامپ و زێلێنسکیدا بە نیوەچڵی مایەوە.

چەند میدیایەک بڵاویان کردەوە کە سەرۆککۆماری ئۆکراین سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە بەپێی واژۆی ڕێککەوتنێک لەسەر وەبەرهێنانی سەرچاوە کانزاییەکانی ئۆکراین و بەڕێوەبردنی کۆنفڕاسی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپیی بەجێ هێشتووە.

لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤێلادیمێر زێلێنسکی پێش دەستپێکردنی وتووێژە فەرمییەکانی ڕۆژی هەینی، زێلێنسکی داوای لە ترامپ کرد لە بەرامبەر ڕووسیە خۆپارێز بێت، ترامپیش هاوتا ئۆکراینییەکەی بە "بێڕێزیکردن" تۆمەتبار کرد.

لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە نووسینگەی کۆشکی سپییەوە بڵاو کراونەتەوە، ترامپ و زێلێنسکی چەندین جار قسەی یەکتر دەبڕن و دۆناڵد ترامپ دەڵێت: وڵاتەکەت تووشی کێشەیەکی گەورە بووە، تۆ نایبەیتەوە.''

هەروەها ترامپ هۆشداریی بە زێلێنسکی دا کە یان دەبێت ڕێککەوتنی ئاشتی قەبووڵ بکات، یان پشتگیریی ئەمریکا کۆتایی دێت.

لە بەرامبەردا زێلێنسکی داوای لە ترامپ کردووە کە لەگەڵ قاتلێک واتە پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە ڕێک نەکەوێ.

بڕیار بوو وتووێژەکانی نێوان دوو لایەن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەسەر وەبەرهێنانی کانزاکانی ئۆکراین و تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیە ئەنجام بدرێت.