کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنگتۆن دی سی/ بەڕێوەچوونی نەورۆزی خاکیپۆشان بە بەشداریی کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکرات

12:43 - 6 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٥)، بە بەشداریی کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکرات، ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزب و هەروەها نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان و کوردانی ڕۆژاوا ڕێوڕيسمێکی تایبەت بە نەورۆزی خاکیپۆشان بەڕێوە چوو.

ڕێوڕيسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و چرکەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

کاک جەماڵ مەحموودزادە ئەندامی کۆمیتەوە پێشەکییەکی لەسەر نەورۆزی خاکیپۆشان پیشکەش کرد و پاشان بەخێرهاتنی میوان و نوێنەرانی لایەنەکانی کرد.

پاشان بەڕێز کاک خالید عەزیزی وتەکانی بە باس و شیکاری لەسەر نەورۆزی خاکیپۆشان و شانازیی حیزب و گەل بەو نەورۆزە و بەشداری و پێشوازیی خەڵک لەو نەورۆزە دەست پێ کرد، بەڕێزیان بە گشتی باسی لە لاوازیی کۆماری ئیسلامی و شکستی پلانەکانی بە دژی نەورۆزی خاکیپۆشان کرد و پاشان باسێکی لەسەر ئەو کەسانە کرد بە ناوی نەتەوەی ئازەری(تورک) دژکردەوەیان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی نەورۆزی خاکیپۆشان لە ورمێ نیشان دا.

 ناوبراو باسی بەشداریی کەسانی دیاری ئازەریی لە ناو حیزب و تەنانەت بەشدارییان لە ڕێبەریی حیزبد کرد، پەیامی بەڕێزیان لەو بوارەوە ئەوە بوو کە نەتەوەکانی کورد و تورک بۆ پێکەوە ژیان و شۆڕشگێڕی دژی دیکتاتۆرەکان مێژوویەکی هاوبەشیان هەیە.

 ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.