
سه‌دان فه‌له‌ستینی له هه‌وڵێکی بێوێنه‌دا له دژی گرووپی توندئاژۆی حه‌ماس که ده‌سه‌ڵاتی که‌رتی غه‌ززه‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه، گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد و له دژی ئه‌و گرووپه دروشمیان دا و خوازیاری کۆتاییهێنانی شه‌ڕ له دژی ئیسرائیل بوون.
هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاکه‌لێوه، له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که خه‌ڵکی ناڕازیی فه‌له‌ستین که زۆربه‌یان پیاو بوون، له به‌یتی لاهیا دروشمی "حه‌ماس ده‌بێت بڕواتـ"ـیان وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته خه‌ڵکی ناڕازیی فه‌له‌ستین ئه‌و گردبووه‌نه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌یان له شوێنێک به‌ڕێوه بردووه که حه‌فته‌ی ڕابردوو ئیسرائیل له دوای دوو مانگ ئاگربه‌ست، دووباره کردیه ئامانجی هێرشی مووشه‌کی.
شایانی باسه دانیشتووانی غه‌ززه هه‌رچه‌ند به گشتی ئیسرائیل به هۆکاری کوشتن، وێرانی و ئاواره‌یی خه‌ڵکی غه‌ززه ده‌زانن، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا حه‌ماسیش به تاوانباری سه‌ره‌کی ده‌زانن و پێیان وایه هۆکاره‌کانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ڕێکه‌وتی 7٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ بوو و له ئاکامدا ١٢٠٠ ئیسرائیلی کوژراون و ٢٥١ که‌س ڕفێندران.
حه‌ماس هه‌تا ئێستا هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کی فه‌رمیی به دژی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌رنه‌بڕیوه به‌ڵام لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپه، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکیان به خه‌یانه‌ت له‌قه‌ڵه‌م داوه.
حه‌ماس له ساڵی ٢٠٠٧ی زاینییه‌وه و له دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی که‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌ر که‌وت، دژبه‌رانی خۆی له ڕێگه‌ی توندوتیژییه‌وه وه‌لا نا و ده‌سه‌ڵاتی غه‌ززه‌ی به ده‌سته‌وه گرت.
گرووپی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئورووپا و ئه‌مریکاوه وه‌کوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ده‌ناسرێت.