کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی خوشکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

12:10 - 7 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، خاتوو سەعدییە عەزیزی، خوشکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

برایەکی ناوبراو بە ناوی کەماڵ عەزیزی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.

کەماڵ عەزیزی ساڵی ١٣٤٠ لە مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو پێشمەرگەی هێزی پێشەوا بووە و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، لە دەرگیرییەک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە مەهاباد شەهید بووە.

خاتوو سەعدییە عەزیزی، هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.