
محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف جێگری ڕێکاریی سه‌رۆککۆماری ڕێژیم وتوویه‌تی: "له سه‌ر پێشنیاری هێزی دادوه‌ریی ده‌ستم له‌کار کێشاوه‌ته‌وه".
محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف جێگری ڕێکاریی سه‌رۆککۆماری ڕێژیم، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێکس بڵاوی کرده‌وه که "ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی هێزی دادوه‌ری چوومه سه‌ردانی و پێمی وت که به سه‌رنجدان به دۆخی وڵات و پێش‌گرتن له گوشاره‌کان له سه‌ر ده‌وڵه‌ت، ده‌ست له‌کار بکێشمه‌وه و بچمه‌وه بۆ زانکۆ".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتوویه‌تی: "به بێ ماتڵی ئه‌و پێشنیاره‌م قه‌بووڵ کرد".
ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم بڵاویان کرده‌وه، زه‌ریف دوای چه‌ند کاتژمێر له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی، نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ڕادەستی مه‌سعوود پزشکییان کردووە.
محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف له که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی پزشکییاندا که‌سێکی دیار بوو و له دوای هاتنه‌سه‌رکاری پزشکییاندا وه‌کوو جێگری ڕێکاریی ناوبراو دیاری کرا.
ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی زه‌ریف له کاتێکدایه که له ماوه‌ی ڕابردوو له مه‌جلیسی ڕێژیم‌دا دیارییکردنی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته‌یان به "نایاسایی" له قه‌ڵه‌م دا و کێشه و گرفتی زۆری لێکه‌وته‌وه به‌ڵام ناوبراو هه‌ر له سه‌ر کاری خۆی مایه‌وه.
زه‌ریف له ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیدا، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم بوو و ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی له پێکهێنانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوکیی ناسراو به به‌رجام له نێوان ڕێژیم و هێزه جیهانییه‌کان هه‌بوو.
هه‌ڵوێسته‌کانی زه‌ریف له کۆڕوکۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌مه‌ڕ پاساوهێنانه‌وه بۆ پێشێلکاریی مافی مرۆڤی، حیجابی زۆره‌ملێ و لێدان له فڕۆکه‌ی ئۆکراینی به مووشه‌ک له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی ڕه‌خنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده مافی مرۆڤییه‌کان و خه‌ڵکی ئێرانه‌وه ڕووبه‌ڕوو بوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی گوشارخستنه سه‌ر ڕێژیم و ناچار کرا ناوبراو له سه‌رکار لاببات.