
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبییە، حکوومەتی نوێی سووریە ڕۆژی شەممەی حەفتەی داهاتوو، دەوڵەتی نوێی وڵاتەکە بە فەرمی ڕادەگەیەنێت.
ئەلعەرەبییە ڕایگەیاندووە کە پاش تێپەڕبوونی سێ مانگ لە ڕووخانی بەشار ئەسەد، دیکتاتۆری پێشووی سووریە، بەرپرسانی دەسەڵاتی نوێ لە ماوەی ڕابردوودا یاسایەکی بنەڕەتییان بۆ سەردەمی ڕاگواستن دەسەڵات داڕشتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی سووریە، ماوەیەکی پێنج ساڵە بۆ گواستنەوە دیاری دەکرێت کە لەو ماوەیەدا ئەحمەد شەرع، وەک سەرۆکی کاتی، دەسەڵاتی جێبەجیکار وەردەگرێت .
پێشتر شۆرای دێموکراتیکی سووریە پێشنووسی ئەم یاسا نوێیەی حکوومەتی نوێی سووریەی ڕەت کردبووەوە.
هەواڵدەریی ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە شۆرای دێموکراتیکی سووریە پێشنووسەکەی ئەحمەد شەرعی بە شێوەیەکی نوێ لە ئۆتۆریتە دەزانێت و ڕەتی دەکاتەوە کە ئەم یاسایە لەگەڵ ڕاستییەکانی سووریە و فرەچەشنییەکانی ئەم وڵاتە بگونجێت.
پاش سەرکەوتنی هێزەکانی هەیئەتی تەحریروشام بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع لە ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو و هەڵاتنی بەشار ئەسەد بەرەو ڕووسیە، بەرپرسانی نوێی سووریە دەوڵەتێکی کاتییان بۆ ماوەی سێ مانگ لە سووریە ڕاگەیاند و بڕیار بوو کە پاش ئەم ماوەیە دەوڵەتێکی کاتیی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، دیاری بکرێت.
لە ئێستادا شەرع لە هەوڵدایە کە بە یارمەتیی تورکیە، متمانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی و لایەنەکانی دیکەی هێز لە سووریە، بۆ حکوومەتەکەی وەدی بێنێت.