
گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران له عێراق، له هه‌وڵێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا له ترسی هێرشی ئیسرائیل ده‌ستیان کردووه به گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی به‌ربڵاوی ئه‌نباری چه‌کوچۆڵ و بنکه نیزامییه‌کانیان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له دۆخی عێراق بڵاویان کرده‌وه که ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له عێراق به‌هۆی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی شه‌ڕ له غه‌ززه و هێرشی ئه‌م دواییانه بۆ سه‌ر لوبنان، له ترسی هێرشی ئیسرائیل وه‌خۆ که‌وتوون و ئاڵوگۆڕی نیزامی‌یان پێک هێناوه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، هه‌ندێک له ڕه‌وته سیاسییه‌کانی عێراقیش له هه‌وڵدان که بۆ پێش‌گرتن به هێرشی ئیسرائیل گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ڕێژیم له عێراق زیاتر بکەنەوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌ندامێکی باڵا له "هاواهه‌نگیی به‌رگریی عێراق" باسی له‌وه کردووه که سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپانه قسه‌ی کردووه و داوای لێ کردوون که له هه‌ر هه‌وڵێکی نیزامیی دژی ئیسرائیل خۆیان ببوێرن.
پێشتریش له ڕێکه‌وتی ٣ی خاکه‌لێوه‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ڕایگه‌یاندبوو که ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم، له سه‌فه‌رێکدا بۆ عێراق، داوای له گرووپه‌کانی نزیک له خۆیان له عێراق کردووه که له هه‌ر جۆره هه‌وڵێکی نیزامیی دژی ئه‌مریکا و ئیسرائیل که ببێته هۆی له‌ده‌ستچوونی دۆخی ئێستا ده‌ست ڕابگرن.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕویتێرز له ڕێکه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌دا ڕێژیمی ئێران داوای له حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن کردووه که شه‌ڕ و ململانێکانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل که‌م بکاته‌وه.