کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شنۆ

11:44 - 13 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ ی ڕەشەمەی١٤٠٣، دایە ڕەیحان کوێخایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، پاش ماوەیەک نەخۆشی لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

شەهید ڕەحمان حۆسین پەری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی کێلەشین بووە، ناوبراو لە ساڵی ١٣٤٥ لە دایک بوو و لە تێکهەڵچوونێکدا لە سێکانیان لە ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٣٦٣ شەهید کرا و تەرمەکەی لە شنۆ بە خاک سپێردراوە.

‎ دایە ڕەیحان تا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفاداری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان مایەوە و بە ئاواتی گەیشتن بە ئازادی و سەربەستی نەتەوەکەی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆتایی بە ژیانی پڕ سەروەریی هات.

‎تەرمی پیرۆزی دایە ڕەیحان بە بەشداریی کەموێنەی خەڵکی ئەمەگناسی شنۆ لە گوڕستانی شەهیدانی شنۆ بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.