کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە دیواندەرە

12:11 - 13 رەشەمه 2724

ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کاک تۆفیق فەتحوڵڵاهی ، لە ئاوایی برایماوای دیواندەرە لە ناوچەی چلچەمە کۆچی دوایی کرد.

کاک تۆفێق کەسایەتیکی خۆشناو و قسەخۆش بوو. برایەکیشی بە ناوی سەعید فەتحوڵڵاهی لە ڕێزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.

شەهید سەعید فەتحوڵڵاهی لە ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٦٠ لە تێکهەڵچوونێکدا لە سەڵواتاوا شەهید بووە و تەرمەکەی لە بیجاڕ بە خاک سپێردراوە.

لە کاتێکدا کە براکەی بە ناوی شەهید سەعید پەیوەست ئەبێ بە ڕیزی حیزبی دێموکراتەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە گوشارێکی زۆر ئەخەنە سەر کاک تۆفێق و سێ برای دیکەی کە ئەبێ بچن بە دوایا و بیهێننەوە و ڕادەستی ئیتلاعاتی شارستانی دیواندەرەی بکەن کە سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر کاک تۆفیق، ناوبراو دڵنیایی بە براکەی دەدات کە لە ڕێبازی خۆی بەردەوام بێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.