
هاوپه‌یمانه‌کانی ترامپ گوشاریان خسته سه‌ر زێلێنسکی سه‌رۆککۆماری ئۆکراین و دوو بژارده‌یان خستووه ڕوو که یان ده‌بێ بۆچوونی خۆی بگۆڕێت یان ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
ڕاوێژکاری ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ترامپ ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مریکا پێویستی به ڕێبه‌رێکه له ئۆکراین که مه‌یلی دانوستانی هەبێت.
هاوپه‌یمانانی باڵای دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ڤێلادێمیر زێڵێنسکی، سه‌رۆککۆماری ئۆکراین و داوایان لێ کردووه که هه‌ڵوێستی خۆی له سه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ ڕووسیه بگوڕێت یان ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی "ڕویتێرز" ئه‌و هه‌ڵوێسته توندانه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی ترامپ بۆ دیداری ده‌مارگرژانه‌ی نێوان ترامپ و زێڵێنسکی له کۆشکی سپی له حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌و دیداره‌دا سه‌رۆککۆماری ئۆکراین دانیشتنه‌که‌ی به‌جێ هێشت و ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی له سه‌ر مه‌واددی کانزایی واژۆ نه‌کرد.
له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌رۆککۆماری هه‌ردوو وڵات‌دا زێلێنسکی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پووتین، سه‌رککۆماری ڕووسیه، ئاگربه‌سی ساڵی ٢٠١٩ی پێشێل کردووه و ناوبراوی به "بکوژ" و تێرۆریست" له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مارکۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، پاڵپشتیی هه‌ڵوێسته‌که‌ی ترامپی کرد و ڕایگه‌یاند: "ئۆکراین ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندیی خۆی به ئاڵوگۆڕ و دانوستان له‌گه‌ڵ ڕووسیه نیشان بدات".
هه‌روه‌ها ڕۆبیۆ، دانی به ده‌سترێژییه‌کانی پووتین بۆ سه‌ر ئۆکرایندا نا به‌ڵام جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که دیپلۆماسی پێویسته و به‌رده‌وامیی دوژمنیی له‌گه‌ڵ ڕووسیه ئاکامی ئاشتییانه‌ی به‌دواوه نییه.