
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد حوسێنزادە" خەڵکی گوندی "قشڵاق تەرزیلۆ"ی شاری ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا.
ئەم هاووڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە گەڕەکی تەرزیلۆی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کراوەتە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتە ڕوو کە ئاماژە بەوە بکات کە ناوبراو تاوانبارە و تاوانێکی ئەنجام داوە.
کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە هێزەکانی ڕێژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە و کوشتوویانە.