
بنکه‌ی نیزامیی ئه‌لخه‌رافی و بینای ئیداره‌ی ئه‌منییه‌تیی میللیی حوسییه‌کان له سه‌نعای پێته‌ختی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کرایه ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا شه‌وی یه‌کشه‌ممه ١٠ی خاکه‌لێوه، بۆ جارێکی دیکه بنکه و باره‌گای حوسییه‌کانی یه‌مه‌نیان له سه‌نعای پێته‌ختی ئه‌و وڵاته کرده ئامانج و ماڵپه‌ره‌کانی سه‌ر به‌و گرووپه تێرۆریستییه بڵاویان کرده‌وه که به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریکاوه ١٣ جار ناوچه‌ی "ئه‌لسه‌رف"، "ئه‌لمه‌له‌که" له ناوچه‌ی "به‌نی حه‌شیش" له ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا بۆمباران کراوه.
هه‌واڵده‌ریی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" له دوای دووباره هێرش کرانه سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لسه‌رف، ڕاپۆرتێکیان بڵاو کرده‌وه که تێیدا هاتووه بنکه‌ی نیزامیی ئه‌لخه‌رافی و ئیداره‌ی ئه‌منییه‌تی میللیی که له ده‌ستی حوسییه‌کاندایه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کراوه‌ته‌وه ئامانج و ئه‌و هێرشه به شێوه‌ی به‌رده‌وام و به‌ربڵاو لەلایەن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکاوه کراوەتە سەر یەمەن.
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا بنکه نهێنییه ژێرزه‌وییه‌کانی حوسییه‌کان له‌و چه‌ند ناوچه‌دا کراونه‌ته ئامانج.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند که پاشه‌که‌وتی مووشه‌کیی حوسییه‌کان به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیله‌وه به شێوه‌ی به‌رچاو له‌نێو چووه و له که‌میی داوه و ئه‌و گرووپه له ئێستادا ته‌نیا چه‌ند مووشه‌کێکی که‌م و چه‌ند سه‌کۆیه‌کی سنوورداری له‌به‌ر ده‌ستدایه.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه، چوار هێرشی ئاسمانیی دیکه کرایه سه‌ر بنکه‌ی "جه‌دده‌ر" له ناوچه‌ی "به‌نی ئه‌لحارس" له باکووری سه‌نعا و حوسییه‌کان له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند له‌و هێرشه‌دا ئه‌ندامێکیان کوژراوه و ٥ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.