
سه‌ره‌ڕای بارینه‌کانی ئه‌م دواییانه، دۆخی پاشه‌که‌وتی ئاو له ئێران‌دا هه‌روا وه‌کوو قه‌یرانێک ماوه‌ته‌وه و به‌نداوه‌کان له‌گه‌ڵ که‌میی ٣١ له‌سه‌دیی ئاو به بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا بەرەوڕوون.
ئه‌و ئاماره جێگای نیگه‌رانییه له کاتێکدا بڵاو کراوه‌ته‌وه که ڕێژه‌ی بارینه‌کان له ئێران‌دا ٢٤ له‌سه‌د که‌متر به‌نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو و ٤٢ له‌سه‌د که‌متر له نێونجی درێژماوه‌یه.
بارستایی ئاوی به‌نداوه‌کان له ساڵی ١٤٠٣ و ١٤٠٤ به ٢٢.٢٦ میلیارد میتری سێجێ مه‌زه‌نده کراوه که ٥ له‌سه‌د که‌متر له ساڵی ڕابردووه.
له ئێستادا ته‌نیا ٤٣ له‌سه‌د له ده‌فرایه‌تیی به‌نداوه‌کانی ئێران سه‌رڕێژ بووه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی به‌رده‌وامیی قه‌یرانی ئاوه.
به‌نداوه‌کانی کاروون، دێز و ماروون له پارێزگای خووزستان به ڕیز ١٠، ٢٩ و ٢٨ له‌سه‌دە، هه‌روه‌ها هه‌رکام له به‌نداوی دروودزه‌ن و سه‌لمان فارسی و فارس به ڕیز ٣ و ١٤ له‌سه‌د، به‌نداوه‌کانی ئیستقلال، شه‌میل و نه‌یان، سۆرۆنی و تالوار و هۆرمۆزگان ٢٦ هه‌تا ٧١ له‌سه‌د که‌میی ئاویان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له سیستان و به‌لووچستان سه‌ره‌ڕای بوونی پاشه‌که‌وتی بیره ئاوه‌کان، به‌نداوه‌کانی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ که‌میی ٣٩ هه‌تا ٤٦ له‌سه‌د پاشه‌که‌وتی ئاو ڕووبه‌ڕوون.
له کاتێکدا که له کوردستان بێجگه له دوو به‌نداوی "سه‌میره" و "ئیلام" که به ڕیز ٤ و ١١ له‌سه‌د که‌میی ئاویان هه‌یه، ته‌و‌اوی به‌نداوه‌کانی کوردستان پاشه‌که‌وتی ئاویی زیاتریان به‌نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌یه.
کەمبوونەوەی ٤٢ لەسەدیی بارینەکان بە بەراورد لەگەڵ نێونجی درێژماوە لە پاڵ مودیرییەتی نادروستی سەرچاوە ئاوییەکان، سیاسەتە نادروستەکانی سەدسازی، کەڵکوەرگرتنی بێسەروبەرە لە سەرچاوە ژێرزەوینییەکان و نەبوونی پلانی دروست بۆ کەڵکوەرگرتن لە ئاوەکانی سەر زەوی، لە گرینگ‌ترین هۆکارەکانی نالەباربوونی دۆخەکە بە ئەژمار دێن.