کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدێکی شۆڕشی ژینا لە شنۆ

10:25 - 14 رەشەمه 2724

لە درژەی گوشارە ئەمنیەتی و سیاسییەکان بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی شەهید عەبدولسەلام قادر قەڵوان لە شەهیدانی بزوتنەوەی ژینا لە شاری شنۆ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاونیووز ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی "عەبدولسەلام قادر گەڵوان"، لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری شنۆ.

هێزەکانی ڕێژیم دوای ئەوەیکە بە هاتوهاوار و بێڕێزی چوونەتە ماڵەوە، هێرشیان کردووەتە سەر وێنەی شەهید و وێڕای سووکایەتیکردن، هەڕەشەیان لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان کردووە.

ئەو هێزانە دوای پشکنینی ماڵەکە و زەوتکردنی ناسنامەی دایک و باوکی شەهید عەبدولسەلام، ماڵەکەیان بەجێ هێشتووە.

عەبدولسەلام قادر گەڵوان، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ بریندار کرا و دوای پێنج ڕۆژ لە ٤ی ڕەزبەر لە نەخۆشخانە، بەهۆی قووڵیی برینەکەی شەهید بوو.

ناوبراو لە شەوی خوێناویی شنۆ (٣٠ی خەرمانان)، لەگەڵ ئەمین مەعرفەتی ١٧ ساڵە، سەدرەدین لێتانی ٢٨ ساڵە و میلان حەقیقیی ٢٢ ساڵە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بریندار کرابوو.