
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین زلە" کوڕی کەماڵ و خەڵکی نەغەدە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی لە بەندیخانەی نەغەدە ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، تاکوو ئێستا دادگا لەگەڵ ئازادیی کاتی ئەم هاووڵاتییە هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی دژایەتیی دەکات.
ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامین زلە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.