
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه سێمینارێک له‌ژێر ناوی " شیکاریی پێکهاته‌یی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوانگه‌ی فرۆید، ژاک لاکان و یوونگه"وه به کۆڕگێڕیی کاک شاڕۆخ حه‌سه‌نزاده، به‌رپرسی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که به چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پێشکه‌شکاری سێمیناره‌که "که‌ماڵ عه‌زیزی" باسێکی کورتی له‌سه‌ر نێوه‌ڕۆکی سێمیناره‌که پێشکه‌ش کرد و دواتر کۆڕگێڕ ته‌وه‌ری خۆی به باسکردنێک له‌سه‌ر بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوانگه‌ی فرۆید، ژاک لاکان و یوونگه‌وه ده‌ست پێ کرد.
کاک شاڕۆخ حه‌سه‌نزاده له سه‌ره‌تای سێمیناره‌که‌دا باسی له‌وه کرد که بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگە هه‌وڵیان داوه كێشه و گرفتی کۆمه‌ڵگەکان به‌تایبه‌ت له حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کان زه‌ق بکەنەوە.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به پێی پێناسه و ڕوانگه‌ی فرۆید وتی: "به‌رده‌وامیی ناڕه‌زایه‌تی، خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کان نیشانه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕشی گشتگیر و سه‌رانسه‌رییه و ئه‌وه لایه‌نی خوداگای کۆمه‌ڵگەیه".
به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده به‌نیسبه‌ت بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه له ئێران و کوردستان وتی: "بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان به‌نیسبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ئێرانه‌وه زۆر په‌ره‌سه‌ندووتر، به‌ربڵاوتر و کاراتره".
هه‌روه‌ها کاک شارۆخ باسی له‌وه کرد که هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بریتیین له: "ڕاده‌ی به‌ربڵاوتربوونی سه‌رکوته‌کانی ڕێژیم، نه‌بوونی یه‌کگرتوویی و وێژمانی هاوبه‌ش، به‌بوونی هێزی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن پێگه‌ی سه‌رتاسه‌ریی له ئێران‌دا، نه‌بوونی ئاڵتێرناتیڤ، فڕه‌ڕه‌نگی و فره‌چه‌شنی له وڵاتانی نادێموکراتیک و ڕۆڵی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌تییەکانی ڕێژیمی ناوه‌ند به‌تایبه‌ت له ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان".
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و سێمیناره‌دا به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده باسی له کۆنه هێماکان له ڕوانگه‌ی "یوونگــ"ـه‌وه کرد که نموونه‌ی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز و که‌ڵکوه‌رگرتن له جلی خاکی، هه‌وری و جامانه هێنایه‌وه و له‌و بواره‌وه وتی" ئه‌وانه‌ش نیشانه‌ی شوناس‌خوازیی نه‌ته‌وه‌یین".
کاک شارۆخ به ئاماژه‌دان به ڕوانه‌گه‌ی ژاک لاکان که باس له ناخوداگا وه‌کوو زمان ده‌کات کە له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "جیهانی من زمانی منه"، ئاماژەی بە خۆپیشاندانه‌کانی ساڵه‌کانی ٩٦ و ٩٨ و شۆڕشی ژینا کرد که خه‌ڵکی کوردستان به دروشمی "مرگ بر دیکتاتور"، اصلاح تلب، اصولگرا، دیگه تمام شد ماجرا" و "ژن، ژیان، ئازادی" لە مەیدانی خەباتدا بوون.
کۆتایی سێمیناره‌که ته‌رخان کرابوو بۆ ڕه‌خنه، تێبینی و پرسیاری به‌شداربووان و له‌لایه‌ن کۆڕگێڕه‌وه و‌ڵامیان درایه‌وه.